شیکاری Cystatin C ئەم شیکارییە وەکو جێگرەوەی تازەی creatinine and creatinine clearance دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کاری گورچیلە لەوکەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە بەتایبەتی لەو کەسانەی کە نەخۆشی liver cirrhosis هەیە و سود لە شیکاری کریاتینین وەرناگرن. 
هەروەها ئەم شیکارییە سودی لێوەردەگیرێت لە سەرەتاکانی توشبون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە لە کاتێکدا کە شیکارییەکانی تر ئەنجامەکانیان ئاساییە و ناتوانرێت بەهۆیانەوە نەخۆشییەکە دیاریبکرێت.
ئەنجامی ئەم شیکارییە چیمان پێدەڵێت؟
ئەگەر رێژەی سیستاتین سی زیادبوو لە خوێندا و (GFR) کەم بوو واتە گورچیلە ناتوانێت کارەکانی ئەنجام بدات.
سەرچاوە زانستییە تازەکان ئەوەشیان رونکردوەتەوە کە زیادبونی رێژەی سیستاتین سی لەوانەیە هێمایەک بێت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و لەکارکەوتنی دڵ یاخود ڕوودانی جەڵتە، لە نەبونی نەخۆشی گورچیلەشدا رێژەی سیستاتین سی بەرزدەبێتەوە ئەویش لە هەندێك نەخۆشی تردا وەکو نەخۆشی رۆماتیزمە و شێرپەنجە.
سهرچاوه -  تەندروستی سلێمانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.