بەیانی ئەمرۆ چوارشه ممە 3 ی 4 ی 2019 لەهۆڵی پەیمانگای وەرزشی لەشاری سلێمانی بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جمناستیکی کوردستان خولی مەشق و راهێنان بۆ راهێنەرانی کوردستان دەستی پێکرد
دکتۆر خالید محەمەد شەعبان وانەبێژی خولەکەیە ، تێیدا نوێترین زانیاری لەسەر یارییەکە و یاساکانی نوێی ئەم یارییە بەبەشداربووان رادەگەێندرێت بەمەبەستی جێبەجێ کردن و گواستنەوەی ئەو زانیاری و یاسانە بەیاریزانان و پەیڕەوکردنی لە پاڵەوانێتیەکاندا
خولەکە سبەی پێنجشەممە ورۆژی هەینیش لە هەمان شوێنی ئاماژە پێدراو لەکاتەکانی بەیانی و ئێوارەدا بەردەوام دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.