بەرشلۆنە زۆر بە زەحمەتی توانی خاڵێك لە یانەی ڤیاریال وەربگرێت دوای یەكسانبوونیان بەئەنجامی 4-4 ، بە بۆچوونی خۆم هەڵەی ڤالڤێردی راهێنەری بەرشلۆنە لە پێكهاتەكە دابوو ، ڤالڤێردی هەردوو یاریزانی فرەنسی ئۆمتیتی و لینگلانت بەیەكەوە لە دڵی بەرگری دانابوو ، هەڵەكەش لێرە بوو چونكە هەردوو یاریزان لە لای چەپ و بەقاچی چەپ یاری دەكەن ، بۆیە بۆشایەك هەبوو لە هێلی بەرگری بەتایبەتی كەهەردوو یاریزان ئالبا و رۆبەرتۆ ئەركەكانی خۆیان وەك پێویست لە هێلی بەرگری ئەنجام نەدا ، ئەو بۆشایەش زۆر بە زەقی لە گۆڵی چوارەم بەدیاركەوت ، ئەگەر تیریشتیگن نەبوایە هەرچەندە هەڵەی كرد لە گۆڵی دووەم ئەوە بەرشلۆنە تووشی دۆڕاندنێكی گەورە دەبوو ، ڤالڤێردی پێویستە ئەم هەڵەیە راست بكاتەوە پێش دوو یاریە گرنگەكەی بەرشلۆنە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەهەفتەی داهاتوو .
سالار جەلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.