ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-4-2019، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاند" خاتوو مۆرگان ئۆرتاگۆسی وەک گوتەبێژی وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکا، دیاری کراوه، كه ئهمهش دواى دهستلهكاركێشانهوهى هیزهر ناوێرت دێت له پۆستى گوتەبێژی وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکا.
مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە مۆرگان ئۆرتاگۆس ئەزموونی باشى هەیە لە شیکارییە هەواڵگرییەکان و پێشتر لە وەزارەتی دەرەوە و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە و ئەزموونەکەشی سوود بە ئەمریکا دەگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.