Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 17:21

دەزگای گشتیی کاروباری مین، ئاماری کاروچالاکییەکانی بڵاودەکاتەوە

4ی نیسان ڕۆژی جیهانیی هۆشیارکردنەوەیە لە مەترسییەكانی مین
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای گشتیی كاروباری مین، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی جیهانیی وشیارکردنەوە و هۆشداری لەمەڕ مەترسییەکانی مین چەند چالاكییەك لە ڕواندز ساز دەکات. 

جەمال جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژی 4ی نیسان ڕۆژی جیهانیی هۆشیارکردنەوەیە لە مەترسییەكانی مین، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە لە ڕواندز كۆمەڵێك چالاكیمان ئامادە كردووە و چالاكییەكان بریتین لە پێشانگایەك كە كاری پاککردنەوەی مین بە شێوەی كردەیی نیشانی خەڵك دەدەین، لەگەڵ فلیمێكی پیشاندانی فیلمێکی دیكیۆمێنتاری کە ماوەكەی 10 خولەکە، هەروەها كۆمەڵێك خەڵاتمان ئامادە كردووە کە دەیدەینە پیشەگەرانی مین".

جەمال جەلال ئاماژەی بەوەدا" تا مانگی چواری ئەمساڵ چوار كەس بوونەتە قوربانیی مین کە یەكێكیان گیانی لەدەست داوە و سێ کەسەکەی دیكەش بریندار بوون، بەڵام لە ساڵی 2018دا لە سنووری پارێزگای هەولێر، 13 قوربانیمان هەبوو کە حەوتیان گیانیان لەدەست داوە و شەش كەسیش بریندار بوون، ئەگەر ئەمەش بەراورد بكرێت بە ساڵانی ڕابردوو، قوربانیانی ساڵی 2018 زیاترە لە قوربانیانی ساڵی 2017".

جەمال جەلال ئەوەشی وتوە" تا ساڵی 2004  لە هەموو هەرێمی كوردستان 776 كیلۆمەتری دوجا زەوینی مینڕێژكراو هەبووە کە ئێستا ئەو رێژەیە بووەتە 265 كیلۆمەتر دووجا، پارێزگای هەولێر 333 كیلۆمەتر دووجا زەوینی مینڕێژكراوی هەبووە کە ئێستا 50 كیلۆمەتری ماوە".

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەولێر وتوشیەتی" لە هەموو كێڵگەكانی مین لە سنووری پاریژگای هەولێر تابلۆی هۆشیاریمان داناوە و پێویستە خەڵك پێیانەوە پابەند بن و نزیكی ئەو شوێنانە نەكەونەوە و فەرامۆشی نەكەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.