Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 08:07

هەر فەرمانبەرێک بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەکار دابڕا دەبێت فەرمانی لەکارلادانی بۆ دەربکرێت

حكومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیاریدا
کوردستان TV
#7
100%


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، چوار بڕیار لەبارەی دەوامی فەرمانبەران دەردەكات و فەرمانیش بە وەزارەت و دەزگاكان دەكات، ناوی ئەو فەرمانبەرانەی كە زیادەن، بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێردرێن.

حكومەتی هەرێمی كورستان لە ڕێگەی گشتاندنێكەوە، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە، بڕیاری لەبارەی پابەندبوون بە دەوامی فەرمی دەكرد ڕایگەیاندووە، بەلەبەرچاوگرتنی باشبوونی باری دارایی و نەمانی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاووڵاتیان پێویستە سەرجەم فەرمانبەران پابەندی دەوامی فەرمی بن.

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، بەژمارە (1774) كە واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان لەسەرە باس لەوەكراوە، بە لەبەرچاوگرتنی باشبوونی دۆخی دارایی هەرێم و نەمانی سیستمی پاشەكەوت و بەرژەوەندی گشتیی و راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان، پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پابەندكردنی فەرمانبەرانیان بەدەوامی فەرمییەوە بەپێی كاتەكانی دیاریكراوو رۆژەكانی دەوام بەو شێوەیەی كە یاسا دیاریكردووە.

پابەندبوونی تەواو بەبڕیاری ژمارە 1ی ساڵی 2002ی پەرلەمان بەوەی، هەر فەرمانبەرێك بەبێ هەبووی پاساوی ڕەوا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەكاردابڕا دەبێت فەرمانی لەكارلادانی بۆ دەربكرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.