به‌هۆی باران بارینی زۆر‌و به خوڕ لافاو له زۆر شوێن دروست بوو بێگومان چه‌ندین چالاكی جۆراجۆر به هۆی ئه‌م لافاوانه‌وه ئه‌نجام ده‌دران به‌ڵام ئه‌و بووك و زاوانه ئه‌گه‌رچی لافاوێكی زۆر له شاره‌كه‌یان هه‌بوو به‌ڵام توانیان زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان ساز بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی لافاوه‌كه‌ی ڕۆژانی نه‌ورۆز زیانێكی گه‌وره‌ی به دانیشتووانی پارێزگای گوڵستانی ئێران گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و كوڕ‌و كچانه بێگومان كه‌س و كاره‌كانیشیان وره‌یان به‌رزه و هیوایان به داهاتوو وایكردووه بناغه‌ی ژیانێكی باشتر به هێزه‌وه دابڕێژن..
پارێزگای گوڵستان له باكوری ئێران یه‌ك له‌و پارێزگایانه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزه‌وه تووشی ڕووداوی لافاو بووه‌ته‌وه و هێشتا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتییه ده‌بیرنێت و به‌شێك له شاری ئاق قه‌ڵای ئه‌م پارێزگایه هێشتا له ژێر ئاودایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كه‌رتی كشتووكاڵ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه زیانێكی زۆری پێگه‌یشتووه.
دانیشتووانی به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای گوڵستانی ئێران به هۆی ڕووداوی لافاوه‌وه هێشتا له كه‌مپه كاتییه‌كاندا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن. له‌م دۆخه‌دا هیوا به داهاتوو وایكردووه كه 35 گه‌نجی گوڵستانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری خۆیان به هاوكاری خێرخوازان به‌ڕێوه ببه‌ن. یه‌كێك له دیمه‌نه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ش، یه‌كڕیزی گه‌لی ئێران و هاوكاری ئه‌وانه بۆ یه‌كدی له ڕۆژانی ته‌نگانه، ئه‌ڵبه‌ت ئێرانییه‌كان هه‌ر به‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ناسراون و ناوبانگیان ده‌ركردووه و ئێستاش به‌رده‌وامن له هاوكاری لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.