Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:31

رووسیا: بابه‌تى لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ئارادا نه‌ماوه‌

رووسیا: به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌
کوردستان TV
100%

ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند" بابه‌تى لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا له‌ ئارادا نه‌ماوه‌و ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ داخراوه‌.

وتیشی" به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ و ته‌نیا گه‌لی سوریا خۆی بڕیار ده‌دات كێ وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێت و چۆن ده‌ستوورێك دابنرێت بۆ ئیداره‌ی وڵات.

رووسیاو ئێران و توركیا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆنگره‌ی دیالۆگی سوریا، رۆژی 31ی كانوونی دووه‌می 2018 رێككه‌وتن لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دابنێن و ده‌ست بكرێت به‌ داڕشتنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سوریا. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.