له وه‌ڵامی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یدا كه پێشنیاریان كردبوو واشنتن له جه‌نگی یه‌مه‌ندا ده‌ست له پشتیوانیی سعوودیه هه‌ڵگرێت، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی ئه‌مكاره وه‌ك ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ستی خۆمان یه‌مه‌ن بكه‌ین به دیاریی بۆ ئێران و بیخه‌ینه به‌رده‌می تاران.
پۆمپیۆ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خستوویانه‌ته‌ڕوو ده‌ڵێت: هه‌ر له سه‌رتاوه هه‌ڵوێستی حكومه‌ت ئه‌وه بووه كه رێگه نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه له به‌رژوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگۆڕێت.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندیكرد تا به فه‌رمیی داوا له كۆشكی سپیی بكه‌ن له جه‌نگی یه‌مه‌ندا ده‌ست هه‌ڵگرێت له پشتیوانیی سعوودیه و له‌م میانه‌یه‌دا 274 ده‌نگی لایه‌نگرانی بڕیاره‌كه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر 175 ده‌نگی ناڕازییان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.