به‌به‌شداری میوانان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی شاری هه‌ولێر، دوای پێنج ساڵ له دامه‌زراندنی گروپێكی شاخه‌وانی له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی پێدرا.
گۆران سه‌عید، به‌شداربووی مه‌راسیمه‌كه، راگه‌یاند: به‌به‌شداربوونی زیاتر له 300 كه‌س، گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان وه‌رگرت.
وتیشی: گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵۆ، له ساڵی 2014ه‌وه هه‌یه و خاوه‌ندی نزیكه‌ی 125 ئه‌ندامه، سه‌رۆكی گروپه‌كه‌ش ناوی( ئازاد عه‌زیز)ه.
گۆران سه‌عید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا زیاتر له 50 كه‌س بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا كه به‌شداری راهێنانێكی شاخه‌وانیان كردبوو.
سه‌ره‌تایی وه‌رزشی شاخه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته وه بۆ ساڵی 2005.
سه‌رچاوه/ رێگای كوردستان
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.