Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:46

له‌ هه‌ولێر چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما به‌رێوه‌ ده‌چێت

ڕۆژانه‌ دوو شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

نیاز وایه‌ به‌ 21-20 /4/2019 چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ساز بكرێت.  

له‌ سه‌ر ڤیستڤاڵه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر  ئاگاداریه‌كی بۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ی به‌شدارن له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ ، وه‌ك پێشتر پێتان ڕاگه‌یاندرابوو وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌بكه‌ن :

۱- نابێت ستافی به شداربووان له( ۳) كه س زیاتر بێت ، وه‌ك هاوكاری بۆ كاره‌شانۆییه‌كان ، كا ری ته كنیك ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر جێبه‌جێی ده‌كات .

۲- ڕۆژی ۲۱ـی ٤ـی له‌ پێشوازی ستافی به‌ژداربووان ده‌بین وه‌ ڕێككه‌وتیی ۲٥ـی ٤ دوا رۆژی فێستڤاڵ ده‌بێت و ڕێككه‌وتیی ۲٦ـی ٤ له‌ خزمه‌ت ستافی به‌ژداربووان ده‌بین بۆ به‌ڕێكردنیان .

۳ _ فێستیڤاڵ ته‌نها هاتووچۆی ناوشارو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خواردن له‌ئه‌ستۆده‌گرێت ، هێنان و بردنه‌وه‌ی دیكۆر له‌ئه‌ستۆی خۆتان ده‌بێت .

٤_ ڕۆژانه‌ دوو شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێ ، هه‌ردوو نمایش له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆده‌بێت .

٥_ تكایه‌ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ستافی به‌ژداربووان بۆمان ڕه‌وانه‌بكه‌ن به‌زووترین كات بۆ درووستكردنی پڕۆگرامی فێستیڤاڵ و تاوه‌كو ناوی هه‌مووان بنووسرێت له‌به‌ژداربووان .

سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی شانۆی هه‌ولێر

دارشتنه‌وه‌ی/ كامران  

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.