مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو وتی دڵنیا و گه‌شبینه كه دانیشتنی سێیه‌م له نێوان دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ سی بی ئێس وتی: گه‌شبینم به‌وه‌ی كه به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و رێبه‌ری كۆریای باكوور به‌ڕێوه‌بچێت.
پۆمپیۆ هه‌رچه‌نده كه هیچ ورده‌كارییه‌كی له واده و چۆنیه‌تیی دیداری سێیه‌می ئه‌م دوو رێبه‌ره‌ی جیهان نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه: هه‌رچه‌نده ئێمه تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی كه جیهان خوازیاریهتیی، به‌ڵام ئه‌و دو رێبه‌ره له ئێستادا تێگه‌یشتنێكی باشتریان له یه‌كتر هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.