Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:21

(تیپی مۆسیقای شۆڕش ) ١٩٧٤ _ ١٩٧٥/٣/١٩ 

چه‌ندین سروودیان بۆ پێشمه‌رگه‌و شۆرشی ئه‌یلول تۆماركرد
کوردستان TV
100%

ن/ جه‌مالی ده‌لاك

تیپی مۆسیقای شۆرش ، ئه‌و تیپه‌ مۆسیقیه‌ بوو له‌گه‌ڵ تێكچوونی گفتوگۆی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق ، له‌ته‌واوی كوردستان شۆرش ده‌ستیپێكرده‌وه‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ پشتگیری له‌شۆرشه‌ ڕه‌واكه‌ی كوردستان بریاریان دا كه‌ بچنه‌ به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌یانه‌وه‌ و به‌هونه‌ر پشتگیری له‌شۆرش بكه‌ن و هونه‌ری به‌رگری نه‌ته‌وه‌كه‌یان پته‌وتر بكه‌ن ، تیپی ناوبراو پێكهاتبوو له‌زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌و هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر .

تیپی مۆسیقای شۆرش جیا له‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامیاندا و چه‌ندین سروودیان بۆ پێشمه‌رگه‌و شۆرشی ئه‌یلول تۆماركرد ، وه‌ك هه‌ستێكی شۆرشگێرانه‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ بڕیار ئه‌ده‌ن كه‌ گه‌شتێكی هونه‌ری موزیك و شانۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن بۆته‌واوی كه‌س و كاری پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كانی كوردی باشوور ، به‌ڵی ئه‌و گه‌شته‌ هونه‌رییه‌یان ئه‌نجامدا و شه‌وق و تین و ووزه‌یه‌كی زۆریان به‌خشیی به‌ ئاواره‌كان له‌ئۆردوگاكان ، بۆ پشتگیری له‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ به‌رزه‌یان به‌نده‌ ئاواره‌بووین له‌ئۆردگای (سه‌راوگه‌رم ) له‌نزیكی سه‌رپێڵی زه‌هاو ، تیپی ناوبراو موزیك و شانۆ ماوه‌ی ( ٣) رۆژ ئاهه‌نگی موزیك و گۆرانی و كاری شانۆییان ئه‌نجامدا كه‌ بووه‌ جێی خۆشحاڵی ئاواره‌كان و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌مه‌گه‌وره‌یه‌ كه‌ پێی ده‌وترا ئاواره‌بوون ،

سرووده‌كانی تیپی مۆسیقای شۆڕش كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا تۆماریان كردوون : (*)

١/ من پێشمه‌رگه‌ی كوردستانم .. هۆنراوه‌ی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئاوازی ( هۆمه‌ردزه‌یی ) وتنی (كۆرس)

٢/ كوردستان نیشتمانی كورد ... هۆنراوه‌ی ( هه‌ژار ) ئاوازی ( فه‌رید عیسا) وتنی ( كۆرس )

٣/ پێشمه‌رگه‌ین و كۆڵنه‌ده‌ر ... هۆنراوه‌ی ( نووری وه‌شتی ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) وتنی ( كۆرس)

٤/ ده‌می ڕاپه‌ڕین ... ...هۆنراوه‌ی ( گۆران) ئاوازی ( غالب ته‌یفوور ) وتنی ( كۆرس)

٥/ كوردم ئه‌من .... هۆنراوه‌ی ( هێمن ) ئاوازی ( ڕه‌فیق چالاك ) وتنی ( كۆرس)

٦/ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خوێنیان ڕژا ...هۆنراوه‌ی ( حه‌سه‌ن عه‌واڵانی ) ئاوازی ( سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌مین ) وتنی (كۆرس)

٧/ئه‌ی كوردینه‌ .... هۆنراوه‌ی ( زێوه‌ر ) ئاوازی (توركی ) وتنی (كۆرس)

٨/ به‌كوردی كه‌وا زمانم پژا ...هۆنراوه‌ی (ن، ئاری) ئاوازی ( خالید سه‌ركار ) وتنی (كۆرس)

٩/ كوردستان نیشتمانی جوان .... هۆنراوه‌ی ( گۆران ) ئاوازی ( غالب ته‌یفوور ) وتنی (كۆرس )

١٠/ ئێمه‌ كوردین ... هۆنراوه‌ی ( نوری حه‌یران ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) وتنی ( كۆرس )

١١/ ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی كوردین ...هۆنراوه‌ی ( خالید دلێر ) ئاوازی ( خالید دلێر ) وتنی ( كۆرس)

١٢/ هه‌واره‌ ...هۆنراوه‌ی ( ساڵح یوسفی ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وتنی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی و ڕه‌مه‌زان زاخۆیی)

١٣/شه‌هید .... هۆنراوه‌ی ( عوسمان سه‌عید و ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی ) وتنی ( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی)

ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای شۆرش : (**)

هونه‌رمه‌ندان :

١/ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی .... ئامێری (كه‌مان ) سه‌رۆكی تیپ

٢/خالید سه‌ركار ...ئامێری ( كه‌مان )

٣/ سه‌لاح ڕه‌ووف .... ئامێری ( كه‌مان)

٤/ دلێر ئیبراهیم ...ئامێری ( كه‌مان )

٥/ عوسمان محه‌مه‌د ئه‌مین ..... ئامێری ( كه‌مان)

٦/ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین ....ئامێری ( كه‌مان )

٧/ فاروق صاڵح ...ئامێری ( كه‌مان)

٨/ ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو ....ئامێری ( كه‌مان)

٩/ وریا ئه‌حمه‌د ...ئامێری ( عود )

١٠/ سه‌ردار ئه‌حمه‌د ....ئامێری ( نای _ فلوت)

١١/ فه‌رید عیسا ....ئامێری ( ئۆكۆردیۆن )

١٢/ ئه‌لبێرت عیسا ...ئامێری ( ئۆكۆردیۆن)

١٣/ عومه‌ر سه‌ركار ...ئامێری ( كلارنێت )

١٤/ محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن.... ئامێری ( نای _ فلوت)

١٥/ سه‌باح زاخۆلی ...ئامێری ( عود)

١٦/ نه‌جمه‌دین كه‌ركوكی .... ئامێری ( ساكسیفۆن)

١٧/ نه‌وزاد عه‌لی كه‌ریم ...ئامێری ( ترامبێت)

١٨/ سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌مین ...ئامێری ( ئیقاع )

١٩/ نوری قه‌ره‌داغی .... ئامێری ( ده‌ف )

٢٠/ جه‌مال شادان ....ئامێری ( باڵه‌بان)

٢١/ محه‌مه‌د ئیسماعیل ....ئامێری ( بانگۆز )

ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناویان له‌خواره‌وه‌دا هاتووه‌ له‌هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی تیپی مۆسیقای شۆرش دا به‌شداربوون و پاش چه‌ند مانگێك به‌شدارییان له‌شۆرشی ئه‌یلول ، ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆشاره‌كان ـ (***)

هونه‌رمه‌ندان :

١/ جه‌لال عه‌زیز ڕه‌سوڵ ..... كارگێڕی و ده‌نگ

٢/فه‌ره‌یدون دارتاش ...... ئامێری ( كه‌مان )

٣/ فه‌ره‌نسیس داوود ...ئامێری ( كه‌مان)

٤/ فه‌رید داوود) .....ئامێری ( كه‌مان)

٥/ حسێن قه‌ره‌داغی .... ئامێری ( عود)

٦/ موئه‌یه‌د قوسته‌نتین ...ئامێری ( ساكسیفۆن)

٧/ جه‌نان قوسته‌نتین ...ئامێری ( فلوت)

٨/ سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم صاڵح ....ئامێری ( كه‌مان)

٩/ مسته‌فا ڕه‌ووف ... ئامێری ( قانون _ عود)

هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی تیپی مۆسیقای شۆرش ،

هونه‌رمه‌ندان :

١/ عوسمان عه‌لی ( سلێمانی )

٢/ عومه‌ر خه‌زان ( هه‌ڵه‌بجه‌)

٣/ حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ( سلێمانی )

٤/ئیبراهیم سابیر (كۆیه‌ )

٥/ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داغی ( سلێمانی )

٦/ ئیسماعیل وه‌ندی ( خانه‌قین)

٧/عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه‌ ( كه‌ركوك)

٨/محه‌مه‌د ته‌یب تاهیر ( دهۆك)

٩/ ڕه‌مه‌زان زاخۆلی ( زاخۆ)

١٠/ عیزه‌دین ته‌مۆ

١١/ نه‌جمه‌دین عه‌نته‌ر ئۆغلو ( توركمان _ كه‌ركوك)

١٢/كه‌ریم كابان (سلێمانی )

١٣/ سه‌لاح مه‌جید ( سلێمانی)

١٤/فوئاد ئه‌حمه‌د ( هه‌ولێر )

١٥/ ڕه‌سوڵ گه‌ردی ( هه‌ولێر )

١٦/ قاسم حه‌مید ( كۆرس )

١٧/ سه‌رهه‌د ئه‌حمه‌د ( كۆرس )

١٨/ جه‌میل دهۆكی ( دهۆك ) ( ته‌ته‌ر)

١٩/ جیهان به‌خش محه‌مه‌د كۆیی ( تۆماركار ) ( هه‌ولێر )

سڵاو له‌مێژووی پرشكۆیی تیپی مۆسیقای شۆرش و هه‌موو ئه‌ندامه‌ كانی كه‌ له‌وساته‌وه‌ خته‌دا هه‌موو لایه‌كی كوردستان ئاگرباران بوو له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی شۆڤێنی و داگیركه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هێزو بازوو و خۆراگری پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كوردستان ، مه‌ته‌رێزه‌كانی شه‌ره‌فی خۆراگری ڕۆژبه‌رۆ پته‌وتر و به‌جۆشتربوو له‌پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان ، له‌ كاته‌دا تیپی مۆسیقای شۆرش هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانیان به‌ده‌ستێك چه‌كی شه‌ره‌ف و به‌ده‌سته‌كه‌ی تر ئامێره‌ كانیان و هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگبێژیش به‌گه‌رووه‌ پاراوه‌ كوردییه‌كه‌یان ببوونه‌ داینه‌مۆی شۆرش و ووزه‌ و تینی زیاتریان ده‌به‌خشییه‌ شۆرش و پێشمه‌رگه‌ ،

هه‌زاران سڵاو بۆگیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و هونه‌رمه‌مدانی شه‌هید و كۆچكردوو گڵكۆكانیان هه‌میشه‌ چراخان و یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانیان هه‌موو كات به‌رزو پیرۆز بێت ، هه‌زاران چه‌پكه‌ گوڵ بۆئامێزی هونه‌رمه‌ندانی ئازیزی تیپی مۆسیقای شۆرش ، هیوای ژیانێكی پر ته‌ندروست و ئارامییان بۆ ده‌خوازم ، له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌خوای گه‌وره‌ تكاكارم كه‌ته‌ندروستی باش ببه‌خشێت به‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ كه‌مێژوویه‌كی لێوانلێوی له‌به‌خششی هونه‌ریدا هه‌یه‌ هونه‌رمه‌ند(محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن) ناسراو به‌ كاكه‌ ( حه‌مه‌ی شمشاڵ) كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ خوای گه‌وره‌ شیفای ڕه‌حمه‌تی خۆی پێ ببه‌خشێت .

جه‌مالی ده‌لاك ٥/٤/٢٠١٩

سه‌رچاوه‌ : ( *) (**) (***) زۆرسپاس بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی برای به‌ریزم ( دكتۆر عه‌بدولواحید ئیدریس شه‌ریف) دوای ماندووبوونێكی زۆر ئه‌ركێكی پیرۆزی ئه‌نجامدا ئه‌ویش كتێبی ( سروود و گۆرانی نیشتمانی و به‌ره‌نگاریی كوردی له‌كرمانجی خواروودا) ( ١٩٣٥_١٩٩١) سلێمانی (٢٠١١)

لاپه‌ڕه‌ (١٨٧) و ( ٢٦٧)

هه‌روه‌ها له‌دڵه‌وه‌ سپاس و ستایشی برای گه‌وره‌ و هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست مامۆستا دلێر ئیبراهیم ئه‌كه‌م ، به‌گه‌وره‌یی خۆیان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كرده‌ دیاری .

 كوردستان تیڤی/ كامران  

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.