به‌رامبه‌ر به هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی " ئۆپێك "، سعوودیه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات،ئه‌وا ریاز له مامه‌ڵه‌كانی فرۆشی نه‌وتدا دۆلاری ئه‌مریكیی لاده‌دات و كار به دراوێكی دیكه ده‌كات.
دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ شكاندنی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌وتی " ئۆپێك " خه‌ونی له‌مێژینه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازیی و زلهێزی جیهان بووه و له ئێستاشدا واشنتن هه‌نگاوێكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵگرتووه كه به " نۆپێك " ناوی ده‌ركردووه و ماناكه‌یشی بریتیه له وتنی نه‌خێر به قۆڕخكاریی رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری نه‌وت.
رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سێ سه‌رچاوه‌وه كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا ببێت رایگه‌یاندووه سعوودیه كه خۆی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی و خاوه‌ن پێگه‌ی رێكخراوی ئۆپێكه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كردووه ئه‌گه‌ر بێت و یاسای " نۆپێك " په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا ریاز له مامه‌ڵه نه‌وتییه‌كاندا چیتر كار به دۆلار ناكات.
په‌سه‌ندكرانی یاسای " نۆپێك " له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كاریگه‌ریی خراپ و قورسی ده‌بێت بۆسه‌ر 14 وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كه ئه‌ندامی " ئۆپێك "ـن. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وسا ئه‌مریكا ده‌توانێ به بیانووی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك هه‌نارده‌ی نه‌وتیان خستووه‌ته ژێر قۆڕخی خۆیانه‌وه سكاڵا له‌م وڵاتانه بكات و ئه‌م وڵاتانه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز كۆك بن، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسای نۆپێك گورزی قورسیان پێده‌كه‌وێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.