ناوه‌ندی (گاڤ) بۆ كاری ته‌له‌ڤزیۆنیی و سینه‌مایی كوردی له سلێمانی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سكای ئارت و بابیلۆن میدیا، ماوه‌ی سێ مانگه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنین به ناوی (یوسف ناگه‌ڕێته‌وه).
دراماكه له سیناریۆ و ده‌هێنانی (لوقمان غه‌ریب) و تیایدا ژماره‌یه‌كی دیار له هونه‌رمه‌ندانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و قه‌ڵادزێ) به‌شدارن.
له‌وانه (مسته‌فا ئه‌حمه‌د، عه‌لی كه‌ریم، فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د، عه‌لی ئه‌حمه‌د، زاهیر عه‌بدوڵا، عه‌لی شێخانی، جه‌میل ئه‌حمه‌د، سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د، كه‌مال چالاك، سازگار فوئاد، شۆڕش قادر، شاناز جه‌مال، به‌هادین هه‌ڵه‌بجه‌یی، عوسمان مه‌عروف، نیاز شه‌ریف، ئیلیان هه‌ورامی، مزه‌فه‌ر هه‌ولێری) له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناودار و ناسراوی تر.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جاره هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (لوقمان سه‌لیم) به‌شداری كارێكی درامایی ده‌كات و له چه‌ند بینراوێكدا وه‌ك گۆرانیبێژێك ڕۆڵ ده‌بینێت .
له نێوان دوو زه‌مه‌نی جیاوازدا

(لوقمان غه‌ریب) نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری درامای (یوسف ناگه‌ڕێته‌وه) باس له چیرۆكی دراماكه ده‌كات، كه به‌سه‌رهاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رنج ڕاكێشه، كه له نێوان دوو زه‌مه‌نی جیاوازدا (كۆن و ئێستا) ڕووده‌دات .. ئه‌وه‌ش له دووتوێی (15 ئه‌ڵقه‌دا)، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه ئامێزانه تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین كێشه و ئارێشه و بابه‌تی جۆراوجۆری تری ناو كۆمه‌ڵگا به‌گشتی.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م درامایه به ده‌وری كه‌سایه‌تی (یوسف)ـدا ده‌سوڕێته‌وه، كه وێڵه به دوای به‌ده‌ستهێنانی شوناس و ناسنامه‌ی خۆیدا .. دراماكه ئێستا له دوا ڕۆژه‌كانی قۆناغی وێنه‌گرتندایه و بڕیاره ڕۆژانی داهاتوو قۆناغی مۆنتاژ و مێكساژ ده‌ست پێبكات.
له ڕه‌مه‌زاندا یوسف ده‌بێته میوانی ماڵه‌كانمان
به قسه‌ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه بێت، ئه‌و درامایه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا پێشكه‌ش بكرێت .. بینراوه‌كانی درامای (یوسف ناگه‌ڕێته‌وه) له ناوشاری سلێمانی و ناوچه‌كانی (گڵه‌زه‌رده و عه‌واڵ و به‌كره‌جۆ و دوكانیان و چاڵگه) وێنه‌گیراوه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی چوارساڵ زیاتره به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یه‌وه بزاڤی به‌رهه‌مهێنانی كاری درامای كوردی رووی له سستی و لاوازیه‌كی زۆر و بێ به‌رهه‌می كردووه.
ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا ناوه‌ندی (گاڤ) به پشت به‌ستن به‌توانای خۆی و هونه‌رمه‌ندای هاوكاری توانیویه‌تی سێ فیلمی كوردی به پێز به به‌شداریی زیاتر له 100 سه‌د ئه‌كته‌ر به‌رهه‌م بهێنێت و له‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌دا له كوردستان تیڤی نمایشی بكات.

هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
به پێی لێدوانی هونه‌رمه‌ندانی به‌شداری درامای (یوسف ناگه‌ڕێته‌وه) ئێستا شه‌پۆلی هاورده‌كردن و دۆبلاژكردنی درامای بیانی له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆندا و گرنگی نه‌دان به هونه‌ری خۆماڵی و زیاتر ڕووكردنه به‌رهه‌می بیانی بزاڤی درامای كوردی و به‌رهه‌مهێنانی له‌م بواره‌دا تووشی كێشه‌ی گه‌وره كردووه و له‌م ڕووه‌شه‌وه لایه‌نی به‌پرس كه‌م ته‌رخه‌مه و پلانی پێویستی نییه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كار و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
له ئێستادا درامای ته‌له‌ڤزیۆنی له جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی شاشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی داگیر كردووه و بووه‌ته بابه‌تێكی گرنگ و پێویستی ڕۆژانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه و بینه‌ر و خیزانی به‌جۆرێكی كاریگه‌ر خستۆته ژیرهه‌ژموون و كاریگه‌ریی خۆیه‌وه.

كاریگه‌ریی به‌رهه‌مه بیانیه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی
كوردستان له زۆر ڕووه‌وه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاری درامای ته‌له‌ڤزیۆنی، چونكه ژینگه و سروشت و جوگرافیا و پێكهاته جۆراوجۆره‌كه‌ی و مێژوو پڕ له ڕووداوه‌كانی و له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ته‌نكیكاران له هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌زموون و قاڵبوو له بواری دراما و هونه‌ری نواندا، ماكی ئه‌وه‌ن، كه ببێته خاوه‌نی بزاڤێكی گه‌وره و فراوان له به‌رهه‌مهێنانی درامای كوردی، به‌و مه‌رجه‌ی به پێی یاسا كاری ته‌له‌ڤزیۆن و كۆمپانیاكانی میدیا و دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت و تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره ڕێك بخرێت و پشتیوانی به‌رده‌وامی دراماكاران و هونه‌رمه‌ندان بكرێت.

به گوته‌ی پسپۆڕان و هونه‌رمه‌ندان و په‌روه‌رده‌كاران، درامای بیانی و دۆبلاژكردنی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك و پێك، كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستانی و چه‌ندین كێشه و گیروگرفتی بۆ خێزانه‌كان دروستكردووه .. بۆیه پسپۆڕان وای به باش ده‌زانن، كه ده‌سه‌ڵات مشووری ئه‌م بواره گرنگه بخوات و گرنگییه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و به‌یاسا ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ناچار بكات له بری په‌خشكردنی درامای بیانی درامای كوردی به‌رهه‌م بێنن و په‌خشی بكه‌ن و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش زیاتر بایه‌خ به‌م كه‌رته بدات ..
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداری ئه‌م درامایه به‌رهه‌مه‌كه‌یان به جۆرێك له ته‌حه‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی درامای (توركی و ئێرانی و چینی و هندی) ده‌زانن، كه ئه‌گه‌ر له ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه هێنده نه‌بێت، به‌ڵام له ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه به به‌رهه‌مێكی به پێز و خوماڵی بایه‌خداری ده‌زانن ..
درامای یوسف ناگه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ستافێك له گه‌نجانی چالاك و له‌خۆبووردوو كاری ته‌كنیكی بۆ كراوه (شوان جه‌بار ـ وێنه‌گر، فه‌رهاد كوردی ـ ڕووناكی، سه‌رمه‌ند ئیسماعیل ـ ده‌نگ، پشتیوان ره‌حیم ـ موناژ و میكساژ، نڤار لوقمان ـ یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، وا بڕیاره له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا په‌خش بكرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.