ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پایه‌به‌رزی حكومه‌تی ئیكوادۆره‌وه نووسیویه‌تیی كه جولیان ئاسانژ دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگ و جه‌نجاڵییه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له له‌نده‌ن ده‌رده‌كرێت.
ویكی لیكس ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی ئیكوادۆر له‌به‌ر ئه‌وه ئاسانژ له باڵیۆزخانه‌ی خۆی له له‌نده‌ن ده‌رده‌كات كه ماڵپه‌ڕه‌كه وێنه و ڤیدۆیۆ و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه تایبه‌ته‌كانی " لێنین مۆرنۆ " سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: حكومه‌تی ئیكوادۆر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر راده‌ستكردنی جولیان ئاسانژ.
جیا له‌مه ویكی لیكس باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یان ته‌نانه‌ت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاسانژ له بینای باڵیۆزخانه‌كه بكاته ده‌ره‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.