به‌هۆی بارانبارینی زۆر، به‌ردێكی گه‌وره كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگای هاوینه‌هه‌واری گه‌لی بازێ له ناوچه‌ی به‌رواری باڵا و رێگاكه‌ی داخستووه.
شەوی رابردوو بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارینەوە، بەشێک لە چیای گەلی بازێ داروخاوە، به‌ردێكی گه‌وره كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگای هاوینه‌هه‌واری گه‌لی بازێ له ناوچه‌ی به‌رواری باڵا و رێگاكه‌ی داخست.
تیمه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتی رێگاوبانى دهۆك هه‌وڵی شكاندی تاشه‌به‌رده‌كه ده‌ده‌ن تا به زووترین كات رێگاكه به‌رووی هاووڵاتیان بكرێته‌وه.
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی باران بارین و لافاوی زۆرەوە لە چەندین ناوچەی جیاجیای هەرێمی کوردستان ڕێگا وبانەکان پەکیان کەوت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.