Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 07:58

گوتەبێژی یەکێتی: رێککەوتنی پارتی و یەکێتی ئیمزا دەکرێت

لە چەند رۆژی داهاتوو
کوردستان TV
#7
100%

 

لە چەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئیمزا دەكرێت.

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی کۆتایی هات، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند كە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاندووە کۆبوونەوەکە ئەنجامی زۆر باشی هەبووە و تییادا تاوتوێی پڕۆژە رێککەوتنی یەکێتی و پارتیمان کردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی یەكێتیی و پارتی ئیمزا دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە و تاوتوێی رێككەوتنەكەی كرد و چاوەڕێی ئەوەبوو کە ئەنجوومەنی سەركردایەتی رێككەوتنی یەکێتی و پارتی پەسەند بکات.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.