پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: بكوژی دوكاندارەكەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان دەستگیر كراوە، پۆلیسی ھەولێر زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو.
دوای ئەوەی، دوێنێ، لە رووداوێکی کوشتندا، کەسێک لە نزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر کوژرا و بکوژەکە رایکردبوو؛ ئەمڕۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کوشتن، بە دەستخۆشیەوە توانیان بیدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
هەروەها پۆلیسی ههولێر دهڵێت: توانرا ئەو ئۆتۆمبێلە و چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجام دەستگیر بکرێت و دواتر وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
ئێوارەی دوێنێ ههینی 5/4/2019 كەسێكی دەمامكدار لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر تەقەی لە دوكاندارێك كرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.