ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پیِشڕه‌ویی هێزه‌كانی لایه‌نگری ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌فته‌ر به‌ره‌و ترابلۆسی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته هۆشداریدا و به هۆی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له‌م وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی سازكرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌یدا كه سازیكرد رایگه‌یاند: كرده‌وه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌فته‌ر له نزیك ترابلۆس هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر سه‌قامگیریی لیبیا و ده‌بێ ئه‌و پێشڕه‌وییه رابگیرێت.
كریستۆڤ هۆیزگن باڵیۆزی ئه‌ڵمانیاش كه سه‌رۆكایه‌تی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌ده‌سته له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: رێگه چاره‌ی سه‌ربازیی له لیبیا ئه‌نجامی ترسناكی هه‌یه و لایه‌نه‌كان ده‌بێ له رێگه‌ی دانووستانه‌وه قه‌یرانی ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه هه‌رچه‌نده ژنه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر پشتیوانیی میسڕ وئیماڕاتی هه‌یه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و حكومه‌ته له لیبیا به فه‌رمیی ده‌ناسێت كه له ترابلۆس جێگیره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.