جێگری زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی پارێزگای یه‌زد له ئێران ڕایگه‌یاند: منداڵێك به كێشی 5 كیلۆ و 800 گرام له دایكبووه، منداڵه‌كه قه‌ڵه‌وترین منداڵی له‌دایكبووی ئێرانه.
دكتۆر مه‌حمود نوری شادكام ڕایگه‌یاند: كه دایكی منداڵه‌كه 30 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و تا ئێستا 4 منداڵی بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: كێشی منداڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دایكه له كاتی له‌دایكبوونیان له نێوان 4 تا 5 كیلۆ بووه به‌ڵام ئه‌م منداڵه‌ی 5 كیلۆ و 800 گرام كێشی هه‌یه و له ئێران‌دا به قه‌ڵه‌وترین منداڵ له كاتی له‌دایكبوون ده‌ناسرێت.
شادكام ڕایگه‌یاند: له‌دایكبوونی منداڵی وه‌ها به كێشی سه‌رووی 5 كیلۆ زۆر ڕووی نه‌داوه.
ڕاشیگه‌یاند كه له ڕووی ته‌ندرووستیشه‌وه منداڵه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.