به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆیته‌رز پۆلیسی یۆنان رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ گروپێك له په‌نابه‌رانی ناو خاكی ئه‌م وڵاته تێكههڵچووه كه نیازیان هه‌بووه دوای چه‌ندین مانگ كه له‌م وڵاته ماونه‌ته‌وه به‌ره‌و سنووری مه‌كه‌دۆنیا بپه‌ڕنه‌وه.
رۆژی شه‌ممه به سه‌دان په‌نابه‌ر له وڵاتانی جۆراوجۆر كه ژماره‌یه‌ك منداڵیشیان له‌گه‌ڵ بووه گه‌یشتوونه‌ته نزیك ئۆردوگای په‌نابه‌رانی " دیاواتا " له نزیك سنووری باكووری یۆنان و له‌وێ ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵدانی خێوه‌ت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئهمكارهدا پۆلیسی دژه شۆڕشی یۆنان گازی فرمێسكڕێژی هاویشتووه بۆلای ئه‌و په‌نابه‌رانه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه به‌شێك له‌وان منداڵیان به‌باوه‌شه‌وه بووه.
له به‌رامبه‌ردا په‌نابه‌ره‌كانیش بۆ شكاندنی گه‌مارۆی پۆلیس و گه‌یشتن به جاده‌ی سنووریی به‌ردیان هاویشتووه بۆلای پۆلیس.
ئه‌و په‌نابه‌رانه كه ویستبوویان له سنووری مهكهدۆنیاوه به‌ره‌و ئه‌وڕوپا بڕۆن و پێیانوابووه سنووره‌كان ده‌كرێنه‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌واندا وه‌زیری كۆچبه‌رانی یۆنان وتوویه‌تیی: ئه‌وه درۆیه كه سنووره‌كان ده‌كرێنه‌وه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه له‌كاتی داخرانی سنووری وڵاتانی ناوچه‌ی باڵكان به‌ره‌و باكووری ئه‌وڕوپا له ساڵی 2016ـه‌وه، ده‌یان هه‌زار كۆچبه‌ر و پهناربهر كه زۆربه‌یان هیی وڵاتانی سووریا و عێڕاق و ئه‌فغانستانن، له یۆنان گیریان خواردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.