هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به ئاسایشی هه‌رێم باندێكی مه‌ترسیداری سێ كه‌سی له خانوێكدا له نزیك پڕۆژه‌ی كۆبانێ ستی و له گه‌ڕه‌كی نێوان قوله ڕه‌یسی و ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیر كرد.
بانده‌كه هه‌ستابوون به ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان و هه‌ڕه‌شه لێكردنیان و هه‌روه‌ها كوشتنی چه‌ندین كه س له ناویشیاندا تاریقی به‌قاڵ.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه كاری بانده‌كه بریتی بووه له دزی كردن و هه‌ڕه‌شه كردن و ته‌عدا كردن، له سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه چه‌ندین كه‌سیان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتووه و ته‌رمه‌كانیشیان له پشت خان‌و و كه‌لاوه چۆله‌كاندا شاردوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.