Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:52

ئه‌مڕۆ ٧ی نیسان رۆژی ته‌ندروستیی جیهانییه‌

ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ده‌ستییان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناگات
کوردستان TV
100%

ساڵانه‌ له‌ رۆژی ٧ی نیسان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، رێكخراو و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌باره‌ی پاراستنی ته‌ندروستییان.

هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بۆ  ده‌ستنیشان كردنی رۆژێك بۆ رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی ،سه‌ره‌تا له‌ ساڵی ١٩٤٨ كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستیی جیهانیی سه‌ربه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی داوای ته‌رخانكردنی رۆژێكی كرد بۆ "رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی" به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ساڵی ١٩٥٠وه‌ ساڵانه‌ له‌ رۆژی ٧ی نیسان یادی "رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی" ده‌كرێته‌وه‌ و بابه‌تێك له‌ بواره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستی هه‌ڵده‌بژێردرێت.

مژار و بابه‌تی دیاریكراوی ئه‌مساڵ بۆ رۆژی جیهانیی ته‌ندروستیی، بریتییه‌ له‌ دابینكردنی ته‌ندروستیی چۆنییه‌ك بۆ هه‌مووان، كه‌ ئه‌مه‌ش تاكه‌ ئامانج و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی وتاری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ بوو له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تا ئێستا ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ده‌ستییان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناگات و نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێبه‌شن.

له‌كوردستان به‌ چه‌ندچالاكییه‌ك ئه‌ویاده‌ به‌رزراده‌گیرێت، هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌ست كرا به‌ كوتانی مناڵان له‌ هه‌رێمی كوردستان .

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

 دارشتنه‌وه‌ی/ كامران  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.