به هۆی بوونی ده‌رمانێكی زۆری كوالێتی نزم لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌كان ده‌ڵێت: زیانی زۆری به ته‌ندروستی هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
د. ژیار ره‌ئوف نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمان و ده‌رهێنانی له ده‌ست هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پسپۆڕی بواره‌كه نین لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی پێكهێنراوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بونی ده‌رمانێكی زۆری كوالێتی نزم كڕین و فرۆشتنی له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌بێ رێنماییه زانستی و یاسایی زیانی زۆری به ته‌ندروستی هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گیراوه كه به‌شێكی ماوه‌به‌سه‌رچووه و به‌شێكیشی ئه‌و ده‌رمانانه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانیان نادیارن و نازانرێت له‌چ وڵاتێك دروستكراوه و به‌شێوه‌ی قاچاخ هاورده‌كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی (9) مانگی ده‌ست به‌كاربونی لیژنه‌كه (722) سه‌ردانیان بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیانی تیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كردووه كه (258) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركرداوه و (40) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن بن به‌ڵام به‌هۆی دوباره سه‌رپێچی كردنه‌وه (35) شوێنیان داخراوه.
د. ژیار ره‌ئوف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون و سه‌رپێچی، به‌شێك له شوێنانه‌ی سه‌ردانیان كراوه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر و روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.