له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئه‌وه شه‌پوله بارانه‌ی رووی له‌كوردستان كرد بوه هۆی تیكدانی و خراپ كردنی هه‌ندێك ڕێگای نیوان شار‌و شاروچكه‌كان و ریگای گه‌لار سلیمانیش به‌ته‌واوه‌تی تێك چووبوو، له‌ئێستادا چاك كردنی ئه‌و ڕێگایه ده‌ستی پێكردوه و چه‌ند تیمیك خه‌ریی پڕكردنه‌وه‌یی ئه‌و چاڵانه‌ن كه له‌ماوه‌یی ڕابردوودا له سه‌ر ئه‌و ڕێگایه دروست بووه.
هاتووچۆی گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌وریاییه‌وه ڕێگاكه‌به‌كابهێنن و هاوكاری ئه‌و تیمانه بكه‌ن كه‌خه‌ریكی چاك كردنی ڕێگاكه‌ن
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.