پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات له به‌یانی دووشه‌ممه 8-4-2019، به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر و سه‌رنجڕاكێش فێستیڤاڵی یه‌كه‌می پهیمانكا بو گهشهبیدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و زانسته پراكتیكییه‌كان رێك ده‌خات.
فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین چالاكی و بڕگه‌ی سه‌رنجڕاكێش و جۆراوجۆری زانستی،كشتوكالی ، یاسایی، هونه‌ری، رۆشنبیری، كولتووری، ته‌رفیهی، پیشه‌یی و بازرگانی له‌خۆ ده‌كریت
به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی كۆمپانیاكان به قوتابیانمان و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانمان، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای كه‌رتی كشتوكالی حكومی و تاییه‌ت له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن. وێڕای نمایشكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه‌كانیان، ده‌رگای فروشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نمایشكردنی ده‌یان خواردنی كوردی و چالاكی كولتووری و كوردهواری و پێشكه‌شكردنی هه‌ڵپه‌ڕكێ، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ، به‌شێكی دیكه‌ی فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین به‌رهه‌م و كاری ده‌ستی له‌لایه‌ن قوتابیان نمایش ده‌كری.
كاتژمێر ۱۰ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات تا ٤ی عسر به‌رده‌وام ده‌بێت.
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.