Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 20:05

پاشای ئوردن پێشوازی لە سەرۆک بارزانی دەکات

شاعەبدوڵڵا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشڤەچوون و باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند
کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 7ـی 4ـی 2019  شا عەبدووڵای پاشای شانشینی ئوردن لە كۆشكی ئەلحوسێنیە پێشوازی لە سەرۆك مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا شاعەبدوڵڵا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە پێشڤەچوون و باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند كە باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی هەموو لایەك دایە.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی هەردوولا و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن و تەئكیدیش لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوام كرایەوە لەپێناو شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی و، ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.