لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى 4 كه‌سى به‌پێى مادده‌ى 14 ى هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند
پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كه شەوی رابردوو، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان 4 کەس دەستگیر بکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون.
محه‌مه‌د شاکر بلال رێپێدراوی نوسینگەی رۆژهەڵات بۆ نەهێشتنی تاوان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان ده‌ستگیر كردووه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە .
پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندکردنی ئه‌و 4 كه‌سه بەپێی ماددە (14) ی هۆشبەرەکان.
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.