یانه‌ی ڕیال مه‌درید به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی31ی خولی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئێیباری میوانی برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، ئێیبار به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان مارك كاردۆنا له خوله‌كی 39 تۆماری كرد، له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی ڕیال فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی پ59، كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
پاشان بنزیما گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك هه‌ر به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و سێ خاڵی یاری بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌درید له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئێیباریش به سیی و نۆ خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.