یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی حه‌وت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، سه‌ركه‌وتنی له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سیی و یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌ی سیی میلانی میوانی برده‌وه
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یوڤێ ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پێكان له ڕیزی تیپه‌كه‌ی دابڕاوه‌و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریگاكان، له خوله‌كی سیی و نۆدا، هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی كریستۆف پیاتیك گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات
له گێمی دووه‌میشدا یاریزانانی بیانكۆنێری هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی یاری خسته‌گه‌ڕ، تا له یه‌كێك له هێرشه‌كاندا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی میواندار هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا، پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی به‌رامبه‌ری یوڤێی له خوله‌كی شه‌ست به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی هه‌شتاوچواریشدا، مۆیس كینی ئه‌ستێره‌ی لاوی یوڤێنتوس و هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یوڤێنتوس كۆی خاڵه‌كانی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده هه‌شتاوچوار خاڵ و هه‌نگاوێكی دیكه له پارێزگاریكردن له نازناوی كالچیۆ نزیك بووه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.