یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گه‌یشته یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مان سیتی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی برایتۆنی برده‌وه
یاریه‌كه له یاریگای وێمبلی به‌ناوبانگ له له‌نده‌ن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی تیپی میواندار هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆڵی برایتۆن ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، گابریێل خیسۆسی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ مان سیتی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هه‌وڵه‌كانی برایتۆن بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بێ ئاكام بوو
یاریزانانی مانچسته‌رسیتیش نه‌یانتوانی گۆڵی دیكه تۆماربكه‌ن و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی سیتی زێنز كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌رسیتی گه‌یشته یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو بریاریش وایه‌له هه‌ژده‌ی مانگی داهاتوو یاری كۆتایی ئه‌نجام بدرێت
جێگای باسه مانچسته‌رسیتی له مێژووی خۆیدا پێنج جار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بردۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.