Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 20:05

نووسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نووسینگەی نەجمەدین کەریم وه‌لامى چه‌ند میدیایه‌ك ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نووسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعیی كەركووك روونكردنەوەیەكی لەبارەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵێكی كوردی بڵاوكردەوە و داوای لە هەندێك میدیا كرد پێش رووداوەكان نەكەونەوە و چاوەڕوانی دیتنی درێژەی دیدارەكە بن.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "دکتۆر نەجمەدین کەریم لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لە کەناڵی NRT، کە سبەی دووشەممە پەخش دەکرێت، وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە ئاراستەی دەکرێن، بەڵام چەند دەزگایەکی بەناو راگەیاندن دوور لە ئەتەکێتی کاری پیشەیی خۆیان، پێش ئەوەی چاوەڕوانی بینینی تەواوی بەرنامەکە بن، ھەواڵی ناڕاستیان بڵاوكردووەتەوە".

هەروەها دەڵێ" لێرەوە بۆ جەماوەری سەربەرزی کەرکووک و کوردستان رایدەگەیەنین کە دکتۆر نەجمەدین کەریم بەردەوام دەبێت لە خەبات و کارەکانی بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەلکی کەرکووک و کوردستان، کە چۆن لە ساڵانی ١٩٨٠وە تاکو گەرانەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ خزمەتکردنی شاری کەرکووک لە دەرەوەی وڵات، سەربەخۆیانە بەردەوام بووە لە خەبات بۆ خزمەتی ھەر چوار پارچەی کوردستان، بە ھەمان جۆر بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتی شاری کەرکووکی خۆشەویست و کوردستان بە گشتی، تاکو ئەو کاتەی ئاواتی چەند ساڵەی گەلەکەمان بەدی دێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.