سەرۆک بارزانی لە پۆستێكدا باسی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن دەكات.
سەرۆک بارزانی، له پێگه‌ی فەرمی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) نووسیویەتی" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ شا عەبدوڵڵا له عه‌ممان، باسمان له گرنگی به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان كوردستان و شانشینی ئوردن كرد".
ئێوارەی رۆژی هەینی 5-4-2019، سەرۆک بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک و بە بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆ بووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.