Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 20:05

هۆشیار زێباری: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بنکە فراوان نابێت

تەنیا له پارتی و گۆڕان و یەکێتی پێک دێت
کوردستان TV
100%



هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیاند" بەشداریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گرنگە.

هۆشیار زێباری هەروەها بە کوردستان 24ى راگەیاندووە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنکە فراوان نابێت و تەنیا لەلایەنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی پێک دێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت بریتی دەبێ لە جێگری سەرۆکی حکوومەت، شەش وەزارەت و چەند دەستەیەکی سەربەخۆ، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر هەیە لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی حکوومەت بکەن، بەڵام کۆبوونەوەی فراوان و کراوەیان لەگەڵ ئەنجام نادرێت و رایگەیاند، پارتی، یەکێتی و گۆڕان رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی حکوومەت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.