فلو فیلیۆن مایله‌ر ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 84 ساڵیی ئه‌مریكییه كه له كێبڕكێ وه‌رزشییه‌كانی به‌ساڵاچووانی جیهاندا چه‌ندین مه‌دالیای زێڕ و زیوی به‌ده‌ستهێناوه.
خاتوو فلو هه‌فته‌ی رابردوو له پۆڵۆنیا به‌شداریی كرد له كێبڕكێكانی بازدانی به‌رز، راكردنی 60 مه‌تر و بازدان به رم و بۆ ئه‌مانه‌ش مه‌دالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مه‌ش جیا له‌و دوو مه‌دالیایه‌ی له دوو به‌شی دیكه وه‌ریگرتووه و هه‌روه‌ها له ركابه‌رییه‌كی تیمیشدا مه‌دالیایه‌كی دیكه‌ی زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
خاتوو مایله‌ر له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا ده‌ستیكرد به وه‌رزشی راكردن و گۆڕه‌پان و كاتێكیش بۆ یه‌كه‌مجار كێبڕكێی بازدان به رمی به‌ساڵاچووان ده‌بینێت، ده‌ڵێت لای خۆم بیرمكرده‌وه: ئه‌وان زۆر به‌رز باز ناده‌ن و منیش ده‌توانم ئه‌مكاره له‌وان باشتر ئه‌نجام بده‌م، ئه‌وه بوو كه له ته‌مه‌نی 65 ساڵیش ده‌ستم به‌م وه‌رزشه كرد.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاتوونه 30 ساڵ وه‌رزشوانی خلیسكێنه‌ی سه‌رئاو بووه و له‌م ته‌مه‌نه‌شدا هه‌فتانه 5 هه‌تا 6 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشانه راهێنان ده‌كات كه ئه‌مساڵ مه‌دالیای لێیان وه‌رگرتووه.
خاتوو فلو كه ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی 84 ساڵه ده‌ڵێت: زۆر به په‌رۆشم بگه‌مه ته‌مه‌نی 85 ساڵیی، چونكه ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكه‌مه‌وه و چاوێك بخشێنم به هه‌موو ئه‌و ریكۆردانه‌ی خۆم كه تا ئێستا تۆمارم كردوون و ده‌بێ بزانم ده‌توانم ریكۆرده‌كانی خۆم بشكێنم یان نا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.