Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 06:13

ڕێگای سه‌ره‌کی نێوان که‌رکوک - هه‌ولێر داخرا

به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ئاسنینی پردێ
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌ی به‌فر و باران بارین كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، بووه‌ هۆی په‌كخستن و تێكچوونی چه‌ندان ڕێگاو بان و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و ماڵیشی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر و قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر پردی ئاسنینی پردێ، ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك به‌ مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داده‌خرێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارێزگای كه‌ركوك داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات بۆ هاتووچۆكردن ڕێگاكانی تر به‌كار بێنن.

به‌ پێی ڕاگه‌ێندراوێك له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ له‌ كاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه‌ وه‌ ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر بۆ كه‌ركوك به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ئاسنینی پردێ بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داخرا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هاوڵاتیان بۆ هاتووچۆ كردن ده‌توانن ڕێگه‌ی دوبز- هه‌ولێر یان ته‌قته‌ق هه‌ولێر وه‌ یان ڕێگای لاوه‌كی ناو شارۆچكه‌ی پردێ به‌ كاربێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.