كریستن نیڵسن وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه به‌رپرسی به‌شێك له سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به سنووره‌كانی ئه‌مریكا بووه، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
خاتوو نیڵسن له نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانهوهكهیدا ئه‌م پۆسته‌ی به گه‌وره‌ترین شانازیی ژیانی وه‌سفكرد، به‌ڵام هۆكاری نه‌خسته‌ڕوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ته‌نیا نووسیویه‌تیی ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ جێهێشتنی ئه‌و پۆسته.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له تویتێكدا سوپاسی ئه‌رك و ماندوبوونه‌كانی خاتوو نیڵسنی كردووه و وتوویه‌تیی كێڤین ماك ئێلیان كۆمیسیاری پاراستنی سنووریی و گومرگه‌كان به‌شێوه‌ی كاتیی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه خاتوو نیڵسن له دیسه‌مبه‌ری 2017ـه‌وه وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بووه و به هۆی بهرگریییهكانی له سیاسه‌ته سنوورییه‌كانی دۆناڵد ترامپ تووشی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.