حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا یارمه‌تییه داراییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌نته‌رێكی شیعه‌ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بڕێت، به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پشتیوانیی كرده‌وه‌ی دژه ئیسڕائیلیی كردووه.
رۆژنامه‌ی جروزالم پۆست رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیاوه نووسیبووی كه ئه‌م وڵاته یارمه‌تییه داراییه‌كان له‌سه‌ر " فیدراسیۆنی جه‌ماوه‌ریی شیعه‌ی ئه‌ڵمانیا " ده‌بڕێت.
ئه‌م سه‌نته‌ره ئایینییه سه‌ر به " سه‌نته‌ری ئیسلامیی هامبۆرگ "ـه و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئییه و تا ئێستا سه‌دان هه‌زار دۆلاری له‌ژێر ناوی " چالاكیی له دژی توندڕه‌ویی ئایینیی و یارمه‌تیدانی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان ئایینه‌كان " وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانیی و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن كه‌سانی توندڕه‌وی ئایینیی دزه‌یان كردووه‌ته ناو ئه‌م سه‌نته‌ره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان " حه‌میدڕه‌زا تورابی " سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئایینیی هامبۆرگ كه نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئییه، رێپێوانی رۆژی قودسی ( كه هه‌موو ساڵێك له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئیسڕائیل و به‌رگریی له خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ) رێكخستووه و خۆیشی به‌شداریی تێدا كردووه.،دروشمی سه‌ره‌كیی ئه‌م رێپێوانه‌ش له‌ناوچوونی ئیسڕائیله.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.