وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌و جه‌نگه‌ی له نزیك ترابلۆسی پایته‌ختی لیبیا هه‌ڵگیرساوه و خوازیاره به‌خێرایی كۆتایی پێبهێنرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێواره‌ی رۆژی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه له گرنگی پاشه‌كشه‌ی خێرای هێزه‌كانی سوپای نه‌ته‌وه‌یی لیبیا بۆ پێگه‌كانی پێشووی خۆیان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش كراوه تا به هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌وه رێگریی بكه‌ن له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران، چونكه بژارده‌ی سه‌ربازیی رێگه‌یه‌كی گونجاو نییه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی لیبیا.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له گوشار خستنه‌سه‌ر رێبه‌رانی سیاسیی لیبیا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به لێك تێگه‌یشتنێك كه ببێته هۆی به‌رقه‌راریی ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌م وڵاته‌دا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.