لە ئەنجامی وەرگەرانی پاسێكی نەفەرهەڵگرلەسەر رێگای ئانادۆڵو بەئاراستەی ئەنقەرە، 32 كەس برینداربوون.
ئاژانسی ئانادۆڵو رایگهیاند ، لەسەر رێگای ئانادۆڵو بەئاراستەی ئەنقەرە، پاسێكی نەفەرهەڵگر شۆفێرەكەی كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
دەستبەجێ ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و تیمی ئاگركوژێنەوە رەوانەی شوێنەكە كران.
لە ئەنجامی رووداوەكەدا، 32 كەس برینداربوون و دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.
راگەیەندراوە كە برینی پێنج لە بریندارەكان سەختە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.