مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه: باره‌گای بارزانی چه‌تری هه‌موو كوردێكی نیشتیمان په‌روه‌ره و نه‌ته‌وه‌ییه و سه‌رۆك بارزانی ته‌نها مه‌رجه‌عی سیاسی گه‌لی كوردستانه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر نووسیوییه‌تی" له دوای كۆچی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، كورد مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی نه‌ما. باره‌گای بارزانی چه‌تری هه‌موو كوردێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ره به سه‌رۆكایه‌تی مه‌رجه‌عی كورد سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه ته‌نها مه‌رجه‌عی سیاسی گه‌لی كوردستانه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.