جارێکی دیکە تێریزا مای سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا "برێکسیت" پەسەند بکات، ھۆشداری دا ئەگەر رێککەوتنەکە پەسەند نەکرێت ئەوا پڕۆسەی دەرچوونەکە بە تەواوی ھەڵدەوەشێتەوە.
تێریزا مای لە وتارێکی ڤیدیۆییدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، حکوومەتەکەی لەسەر رێککەوتنەکە دانوستانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا کردووە، بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا سێجار رەتیکردووەتەوە، لەوانەیە جارێکی دیکەش رەتی بکاتەوە. دهشڵێت پەرلەمان نایهوێت بەریتانیا بەبێ رێککەوتن لە یەکێتیی ئەورووپا دەربچێت، ئەمەش وڵات دەخاتە بەردەم دوو بژاردە، یان ئەوەتا رەزامەندی لەسەر رێککەوتنەکە نیشان دەدرێت یان ئەوەتا پڕۆسەی دەرچوونەکە بە تەواوی ھەڵبوەشێندرێتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.