Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 20:45

واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى کاتى تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگه‌یاندرا

له‌نووسراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەرێوه‌بەرایەتی ئەزمونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان واده‌ی كاتى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگه‌یاند 

لە نوسراوه‌ی په‌روه‌رده‌ كه‌ ژمارە 1660كەلەبەرواری 4/4/2019ەوە دەرچووە  ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەپێی بڕگەی 1ی خاڵی 5 ساڵنامەی تاقیكردنەوەكانی 2018-2019 تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشەكانی(زانستی-وێژەییی- ئیسلامی –پیشەییی) لەرۆژی 10ی ئەم مانگەوە دەست پێ دەكات و رۆژی 18ی مانگیش كۆتایی دێت.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی زۆری بابەتەكانی پۆلی 12ی ئامادەییەكانی ئیسلامیەكان لاریمان نیە كەتاقیكردنەوەكانیان تا رۆژی دووشەممە 22نیسان درێژە بكێشێت


داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.