شاخهوان عهبدوڵڵا ئهندامی پێشووى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك ڕایدهگهێنێت ،زۆر کەسی بچوک گەورەیی و پێگەی جەنابی سەرۆکیان بەستبوەوە بە پۆستی سەرۆکی هەرێم ، ئێستا دەبێت ئەو بچوکانە بزانن جەنابی سەرۆک پۆست گەورە دەکات نەک ئەو پێویستی بەپۆست بێت بۆ خۆگەورەکردن
شاخهوان عهبدوڵڵا ئاماژه بهوهش دهكات كه هەڵەیەکی گەورەیە پێناسەی سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی پارتێکی سیاسی کوردستانی باشور بکرێت ، چونکە جەنابیان نوێنەرایەتی گەلێکی بەش مەینەت و مافخوراو دەکات لەسەرانسەری جیهان کەئەویش گەلی کوردستانە .
ڕۆژی هەینی رابردوو 5ـی 4ـی 2019 لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردن بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی لە بەحر ئەلمەیت سەرۆك مەسعود بارزانی بە یاوەریی شاندێك كە پێكهاتووە لە فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم، گەییشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لە فڕۆكەخانەی عەممان لە لایەن ئەمیر فەیسەڵ بن حوسەین برای پاشای ئوردن پێشوازی لێ كرا.
لهڕۆژى 6 ى 4 ى 2019 ،سەرۆک بارزانی بەشداری کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردووی كرد لهوڵاتى ئوردن
كهكۆربهندهكه حەڤدەهەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بوو لە وڵاتی ئۆردۆن بهڕێوهچوو
لە کۆڕبەندەکە دا ژمارەیەکی بەرچاوی سەرۆک و کەسایەتی سیاسی و ئابووریی جیهانی بەشدارییان کرد.
رۆژى 7 ى 4 ى 2019 شا عەبدووڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن لە كۆشكی ئەلحوسێنیە پێشوازی لە سەرۆك مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری كرد.
كهلهدیدارهكهدا دیدارەدا شا عەبدوڵڵا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە پێشڤەچوون و باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند كە باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی هەموو لایەك دایە.
هەر لەدانیشتنەكهدا جەختیش كرایهوه لە پەیوەندییە مێژووییەكانی هەردوولا و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن و تەئكیدیش لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوام كرایەوە لەپێناو شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی و، ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.