لە كاتێكدا ئەمریكا سەركردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر و هاوكاری سوپای عێراقی كردووە بۆ سەركەوتن بەسەر داعش، باڵیۆزی رووسیا لە بەغدا هۆشداری دا كه ئهمریكا پلانی ههیه عێراق بكاته گۆڕهپانی جهنگێ گهوره له رۆژههڵاتی ناوهڕاست.
ئەمڕۆ دووشەممه ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە بەغدا رایگەیاند، ئەمریكا پڕۆژەیەكی نوێی بە دەستەوەیە بۆ تێكدانی عێراق.
ماكسیمۆڤ لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی نیزاڤیسیمایا گازیتای رووسی، ئاماژەی بەوەداوە كە دەزگای هەواڵگری ئەمریكی باوەڕی بەوە نەدەكرد سوپای عێراق لە ماوەی سێ ساڵدا بەسەر داعش سەركەوێت لەکاتێکدا ئەوان پلانیان هەبوو شەڕەكە لایەنی كەم بۆ سی ساڵ درێژەی هەبێت.
زیاتر گوتی، پڕۆژەكەی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا دەرئەنجامی نەبوو بۆیە لە ئێستادا هەوڵ بۆ پڕۆژەیەكی تر دەدەن كە ناوە خوازراوەكەی بەهاری رەشە.
باڵیوزی رووسیا پێی وایە بیرۆكەی ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریكا وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی مەبەست لێی بە ئامانج گرتنی ئێرانییەكان نییە بەڵكو مانەوەی سوپای ئەمریكایە لە عێراق وەك گۆڕەپانی سەرەكی ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.