Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:30

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژکردەوە

بە هۆی پێشێلکارییەكانی مافی مرۆڤ
کوردستان TV
#11
100%


ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژ کردەوە کە بە هۆی پێشێلکارییە جددییەکانی مافی مرۆڤەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوونی.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژە بەوە کراوە کە ماوەی رێوشوێنی سنووردارکردنەکانی ئێران بە هۆی پێشێلکارییە جددییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا، بۆ 13ی نیسانی 2020 درێژ کراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا کە بەسەر ئێراندا سەپاندوویانە، خۆی لە بلۆککردنی سەرمایە، قەدە‌غەی ڤیزای کۆمپانیایەک و هه‌شتاو دوو كه‌سایه‌تی دەبینێتەوە.

هاوکات رێگری دەکرێت لە هەناردەکردنی هەموو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ ئێران وه‌ك گوشار بەکاردەهێنرێت و ته‌نانه‌ت رەوانەکردنی هەموو تەکنەلۆژیایانه‌ش بۆ ئێران قەدەغە كراوه‌ بۆ گوێگرتن به‌كار ده‌هێنرێت. یەکێتیی ئەورووپا له‌ سەرەتای 2011 سزای پێشێلکاری مافی مرۆڤی خستۆته‌ سەر ئێران و هەموو ساڵێک درێژی دەکاتەوە

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.