Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 04:35

لە سلێمانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ 100 نابیانا ئه‌نجامدرا

له‌ ژێر دروشمی چاو پێوەر نەبێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت
کوردستان TV
#7
100%


له‌ ژێر دروشمی (چاو پێوەر نەبێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت)، لە شاری سلێمانی ئاهەنگێكی هاوسه‌رگیری بە كۆمەڵ بۆ نابینایان ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ کە هاوکاتى رۆژى جیهانیى خاوەن پێداویستى تایبەتەکانە، لە سلێمانى ئاھەنگێکی تایبەت بۆ (100)  نابینا ئەنجامدرا، کە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییان ئەنجامداوە، ئەوان دروشمیان ئەوەیە کە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیریدا چاو پێوەر نەبێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت.

لە بۆنەیەکی تایبەتدا كه‌ لەلایەن کەسوکار و سەنتەری نابینایانی ڕۆشنا بە دروشمی (با چاو پێوەر نەبێت بۆ هاوسەرگیری بەڵکو لە دڵەوە بۆ دڵ بێت) به‌رێوه‌چوو چوونه‌ نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌.

سەنتەری رۆشنا رێكخراوێكی خێرخواز هه‌ستاوه‌ به‌م كاره‌ رایگه‌یاند: ئەوان کار دەکەن بۆ ئەوەی نابینایانیش بتوانن لە تەواوی کایەکانی ژیان بەشدار بن و وەک تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا مافی هاوسەرگیریان هەیە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، مەبەست لەئەم ئاهەنگە هاندانی زیاتری نابینایان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە، كە هاوسەرگیری بكەن و نەترسن، چونكە سەدان و هەزاران كەسی وەك ئەوان هەیە و هاوسەرگیرییان كردووە.

گوتیشى: دەمانەوێت لە پرۆسەى هاوسەرگیریدا چاو و جەستە نەکرێتە پێوەر بەڵکو ناخ و لێھاتویی ھەڵبژێردرێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت وەک لە دروشمەکەماندا باسمان کردووە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.