پرۆسه‌ی ده‌نگدان به مه‌به‌ستی ھه‌ڵبژاردنی ١٢٠ په‌رله‌مانتار له كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه و تاكو كاتژمێر ٢٢:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
٤١ حزب به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كه‌ن كه به یه‌كێك له كێبڕكێ سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا داده‌نرێت و زیاتر له پێنج ملیۆن و ٨٠٠ ھه‌زار كه‌س ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا ھه‌یه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ن كه ھێشتا یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن یاخود نا كه ئه‌وان ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو و سارا-ی ھاوسه‌ری كاتژمێر ١٠:٣٠ له قوتابخانه‌یه‌كی قودسی رۆژئاوا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی له میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوكراونه‌ته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به جیاوازییه‌كی كه‌م پارتی لیكود به سه‌رۆكایه‌تی ناتانیاھو به‌پێش پارته‌كانی دیكه بكه‌وێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت لیكود ركابه‌رایه‌تی ھاوپه‌یمانی شین-سپی بكات كه له لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ركانی پیشووی ئیسرائیل، جه‌نه‌راڵ به‌نی گانتز و رۆژنامه‌نووسی پێشوو، یایر لاپیده‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
له‌و وڵاته‌دا كه به‌ربه‌ستی به‌رده‌م چوونه به‌رله‌مان له‌سه‌دا ٣،٢٥ ه، پێشبینی ده‌كرێت له كۆی ٤١ پارت ١٠ بۆ ١٤یان بچنه په‌رله‌مانه‌وه.
به‌پێی راپرسییه‌كان، چاوه‌ڕوان ناكرێت ھیچ كام له پارته‌كان ٦١ كورسی به‌ده‌ستبھێنن كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكوومه‌تێكی نوێی ھاوپه‌یمانی پێكبھێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.