به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9 ى 4 ى 2019 ، قیرتاوكردنی به‌شى دووه‌می دووباره قیركردنه‌وه‌ى شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد
به‌پێی راگه‌یاندراوی شاره‌وانى 3 ى هه‌ولێر ، هه‌ڵمه‌تى دووباره قیرتاوكردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه لە ڕێگای شقلاوە تا ڕێگای کۆیە ده‌بێت ، له‌ئێستادا ئه‌م شه‌قامه و ئەندەرپاسی شەقامی ١٠٠م بو شۆرش دادەخراوه
شاره‌وانى داوای له‌شۆفێر و هاوڵاتیانه تا پڕۆژه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كرێت ، دەتوانن ڕێگای تر بەکاربێنن و دووربکەونەوە لەو شەقامە
قۆناغى دووباره‌ی قیرتاكردنه‌وه‌ى ته‌واوی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌كاته‌كانى دیكه‌دا به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی شاره‌وانى هه‌ولێر جێ به‌جێ كارییه‌تى بۆ شه‌قامه‌كه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.